یونامی سەرکۆنەی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات و داوا لە دەسەڵاتداران دەکات ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “سەرکۆنەی ئەو توندوتیژییانە دەکەین کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دژی خۆپیشاندەرانی عێراقی ئەنجامدرا، بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراقی”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا یونامی دەڵێت، “داوای ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەکەین، داواش لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەین هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ئەوانەشی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدەدەن سزا بدەن”.

 

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا هێرش و توندوتیژییه‌كانی دژ به‌ خۆپیشانده‌رانی شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له‌ باشوری عێراق سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند، “ویلایه‌ته‌ ئه‌كگرتووه‌كان ئه‌و‌ كرده‌وه‌ توندوتیژیانه‌ی له‌ شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار ده‌رهه‌ق به‌ خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه‌ ئه‌نجام دران، سەرکۆنە‌ ده‌كات”.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا و فەڕەنسا ڕێككەوتنێك بۆ ڕێگری لە پەڕینەوەی كۆچبەران واژوودەكەن

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share