ئەمریکا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە تورکیا بۆ ماوەیەكی كاتی داخست

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا داخستنی بارەگای سەرەکی و کونسوڵخانەکانی لە سەرجەم شارەکانی تورکیا ڕاگەیاند، ماوەی داخستنەکەش دوو ڕۆژ دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، “بارەگای سەرەکیی باڵیۆزخانەکەمان لە ئەنقەرە و سەرجەم کونسوڵخانەکان لە شارەکانی ئەدەنە، ئیزمیر، ئیستانبوڵ، بۆ ڕۆژانی 26 و 27ی ئەم مانگە دادەخرێن”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بە هۆكاری داخستنەكەش كردووە، دەڵێت، چاوەڕێدەکرێت لە توركیا خۆپیشاندان دژی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کوشتنی ئەرمەنەکان ئەنجامبدرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باڵیۆزخانەكە ئاگاداریی هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی تورکیا دەکاتەوە، بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و دووربکەونەوە لە کۆبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان و دەڵێت، “لە هەر حاڵەتێکدا هاوڵاتییانی ئەمریکی لە تورکیا دەتوانن پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن لەڕێگەی تەلەفۆن یان ئیمەیڵەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێکارانە هەنگاوی خۆپارێزییە لەدوای بڕیارەکەی جۆ بایدن بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بە چ پلانێک بۆندی مێسی بۆ سێ وەرز نوێدەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

جەنگی نێوان گەورەکانی ئیسپانیا و یوێفا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share