توركیا خاڵێكی سەربازیی نوێی لە گوندێكی سنووری قەزای ئامێدی دامەزراند و ئەمڕۆش جارێكی دیكە بۆردومانی سنووری ئەو گوندەی دەستپێكردەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی سێگرێ-يان لە سنووری قەزای ئامێدی دەستپێكردەوە و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای توركیا خاڵێكی سەربازیی نوێی لە سنووری گوندی سێگرێی لە سنووری قەزای ئامێدی دامەزراندووە.
ئەوەلەكاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەبڕیارێك بۆ دەركردنی سوپای توركیا لە خاكی عێراق ئامادەكرا و چاوەڕواندەكرێت دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت