لاپۆرتا پاکتاوی (22 بە 2)ی کردووە و هێشتا ماوە

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە پرۆسەی پاکتاوکردنی یاریزانە بێسوودەکانی ڕاگەیاندووە، تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی (22) یاریزان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرت، لە سەردەمی دووەمیدا، لاپۆرتا کاری لەگەڵ سێ ڕاهێنەردا کردووە کە بریتین لە، ڕۆناڵد کومان، سێرجی بارخوان، چاڤی هێرناندێز، لەگەڵ ئەو سیانەیەدا (54) یاریزان لە یانە کەتەلۆنییەکە یارییان کردووە، لەو ڕێژەیەش تاوەکو ئێستا 22یان فرۆشراون، پێکهاتوون لە: لۆنگلێت، مێنگوێزا، جونیۆر فێرپۆ، مۆریبا، ڕافینیا، ئالینا، ماتیۆس فێرناندێز، کۆتینیۆ، کۆنراد، ترینکاو، گریزمان، ئیمێرسۆن، واگی، ئالڤێس، ئاداما، دیمێر، لوک دی یۆنگ، جوتێلا، ئەگوێرۆ، ڕیکی پوج، مێسی.

هێشتا ئەو ژمارەیەش بەلای لاپۆرتا و ماتیۆ ئالیمانی-یەوە کۆتایی نییە، بەڵکو ناوی (10) یاریزانی دیکەیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕێژەی فرۆشراوان لە ماوەی دوو وەرزدا بۆ (32) یاریزان بەرز دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

توركیا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستان زیاددەكات

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی چەند زانیارییەكی نوێی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share