لە دوكان پڕۆژەیەكی گرنگ جێبەجێدەكرێت و سەدان هەلی كار دەرەخسێنێت

قائیمقامی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكی گرنگی بواری گەشتیاریی لە سنووری قەزای دوكان دروستدەكرێت كە بەجێبەجێكردن و كۆتاییهاتنی پڕۆژەكە سەدان هەلی كار دەڕەخسێندرێت و دەشڵێت، “پڕۆژەكە بە هاوبەشی لە نێوان كەرتی تایبەت و حكومەتدا جێبەجێدەكرێت و بەڕێوەدەبرێت”.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەی دوكانی گەشتیاری كە بڕیارە شارێكی نوێ دروستبكرێت لە ئێستادا لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دوكانی گەشتیاری بۆ دروستكراوە و پڕۆژەكە بە هاوبەشی لەلایەن حكومەت و كەرتی تایبەت دروستدەكرێت و كاردەكرێت كە خاڵی پڕۆژەكە لەسەر زەوییەكە دیاریكرێت و ڕەشنووسی پڕۆژەكە نێردراوە بۆ سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە حكومەت ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەكە بدات و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پڕۆژە گەشتیارییەكە دیزانێكی نوێی سەردەمییانەی بۆ پەیڕەودەكرێت و بە دەستپێكردنی پڕۆژەكە سەدان هەلی كاردەڕەخسێندرێت و بە تەواوبوونی پڕۆژەكەش چەندین هەلی كار دەڕەخسێت كە سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتیشە و جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیەش هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەباتە قۆناغێكی نوێیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی. کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی…
Total
0
Share