کانی ماسێ.. بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە دوو ڕۆژە ئاگر لە پێنج گوند کەوتووەتەوە

ماوەی دوو ڕۆژە لە پێنج گوندی سەربە ناحیەی کانی ماسێ ئاگر کەوتووەتەوە و سوتانی زەویوزاری ناوچەکە بەردەوامە و بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ دەڵێت، هۆکارەکەی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەیە.

سەربەست سەبری بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە، ئاگر لە دارستانەکان و زەویوزاری پێنج گوندی ناوچەکە کەوتووەتەوە و ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرەکە بەردەوامە.

ئەو گوندانەی ئاگرەکەیان لێکەوتووەتەوە (ڕیبارکی، باقولکێ، قومری، تیشێش و دەرگەلا سەیدا)ن و ئاگرەکە بەردەوامە.

بەرێوبەری ناحیەی کانی ماسێ وتیشی، شەوی ڕابردوو شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە ڕویداوە و دەنگی چەندین جۆری چەک بیستراوە، ئەوەش بووەتە هۆی زیادبونی ئاگرەکە لە سنوری ئەو گوندانە.

بەهۆی بەردەوامی  ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆماوەی نزیکەی دوومانگ و شەڕی نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا، زیاتر لە 2هەزار دۆنم زەوی لەسنووری ناحیەی کانی ماسێ سوتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە،…
Total
0
Share