بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ، سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان، بەشدارییان لە پرسەی قوربانییانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد .

لە میانی بەشداریكردن لەپرسەكەدا وەفدی یەكێتی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی -یان گەیاندە خانەوادەی قوربانییەكان و لەخوای گەورە داواكاربوون سەبووری هەموولایەك بدات.

هەر هەمان رۆژ وەفدی یەكێتی كەسوكاری بریندارەكانی رووداوەكەیان بەسەركردەوە و هیوای زووچاكبوونەوەیان بۆ خواستن و هاوكاریی سەرۆكی یەكێتییان بە خانەوادەی قوربانییەكان گەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share