بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سێ ڕۆژ لە دەزگا و دامەزراوەكاندالە پارێزگای بەسرە پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 6 ئامادەیی ناگرێتەوە.

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتە و یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاكە پشووی فەرمی دەبێت.

هاوكات عەبدولحسێن سەلمان سەرۆكی لیژنەی لاوەكیی تاقیكردنەوە گشتییەكان لە سنووری پارێزگاكە ڕایگەیاند، پشووەكە ئەو ناوەندانەی خوێندن ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەی قۆناغی 6ی ئامادەییان هەیە و تاقیكردنەوەكان بەردەوامدەبن.

بابەتی پێشتر

چۆن پارێزگاری لە نینۆکەکانت دەکەیت و بە بەهێزی دەیانهێڵیتەوە؟

بابەتی دواتر

چاكسازی لە هاتوچۆی سلێمانییەوە.. سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share