پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی سێیەمی وەرزی دووەمی یاسایی ئەنجامدەدات و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دانیشتنەکە دەبێت.

لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بە واژووی 125 پەرلەمانتار پێشتر داواکراوە.

هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چارەسەرکردنی زیادەڕەوییەکان، وەبەرهێنانی کانزاکان، دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکاران دەکرێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی بخۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share