ئەو بڕوانامانەی لە لوبنان بەدەستهاتوون بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق واژووکردنی پرۆتۆکۆلێکی لەگەڵ وڵاتی لوبنان بۆ ێکخستنی دۆسیەی هاوتاکردنی بڕوانامەی زانکۆ راگەیاند.

نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەبارەی رێگاکانی هاوکاری و هەماهەنگی سەبارەت بە ئاسانکاری و رێکخستنی ئەو رێکارانە کردووە کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەو خوێندکارە عێراقییانەی کە لە وڵاتی لوبنان دەخوێنن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، “هەردوولا رێککەوتوون بۆ چەسپاندنی بوارەکانی هاریکاریی زانستی و توانای خوێندکارانی عێراقی بۆ گەیشتن بە پێداویستییە بنەڕەتییە ئەکادیمییەکان بەگوێرەی رێنماییە یاسایی و ئەکادیمییەکانی دامەزراوە فەرمییەکان”.

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، “لە چوارچێوەی ئەم هاوکارییەدا، لیژنەی وەزاری کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە رەوانەی بەیروت کراوە، کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەنجامدا و بڕیاریاندا رێکبکەون لەسەر واژووکردنی پرۆتۆکۆلێک بۆ رێکخستنی دۆسیەی هاوتاکردنی بڕوانامە لە ماوەیەکی کەمدا کە مەرجەکانی هاوتابوونی تێدابێت بەپێی وردبینییەک کە لە لوبنان و عێراق دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی نەناسراو لەناو سەدان کەسی ناو کەشتییەکدا بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share