چاكسازی لە هاتوچۆی سلێمانییەوە.. سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەك بڕیاری چاكسازیی بۆ بۆ ئاسانکاریی هاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا دەركرد و سەردانیكردنی ژوورەكان لەكاتی مامەڵەدا كەمدەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لۆدێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دروستبووبوو کە بەهۆیەوە مامەڵەی هاوڵاتییان دوا دەکەوت و کاتێکی زۆرتریان پێ دەچوو تا بتوانن مامەڵەکانیان تەواو بکەن، لەم ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دوای داڕشتنی پلانی وورد توانرا میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ ئاسانکاری هاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا بەشێوەیەکی خێراتر.

لەو پلانانەی کە هاتوچۆی سلێمانی لە ئێستادا پەیڕەوی دەکات بریتین لە:

١. نەهێشتنی ڕۆتینی نووسراوەکان لە ئیمزاو سەردانیکردنی ژوورەکان.

٢. کەمکردنەوەی هەنگاوەکانی مامەڵە و یەکخستنی ژوورەکان کە وا دەکات هاوڵاتیی بە یەکجار نۆرەگرتن چەند کارێک تەواو بکات و هەروەها لەبری ئەوەی لە چەند ژوورێک هاوڵاتییەکە پسووڵە ببڕێت لە یەک شوێندا دەتوانێت بەشی پسوڵە تەواو بکات.

٣. ڕێکخستنەوە و دابەشکردنەوەی ئەفسەر و کارمەندان و پێدانی دەسەڵات بە ئەفسەرەکان لە ڕێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکان.

٤. ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکان و لابردنی سنووردارکردنی مامەڵە، هەروەها درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردنی پشتگیری کۆمپانیاکان.

٥. زۆرکردنی لیژنەکانی پشکنین لە (٣) لیژنەوە بۆ (٩) لیژنە و بڵاوەپێکردنیان بەسەر تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیلدا.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەگەر وەک نموونە ژمارەی تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان وەربگرین لە چەند ڕۆژێکی مانگەکانی ڕابردوو و ئێستادا دەبینین کە پلانەکە سەرکەوتوو بووە و مامەڵەی هاوڵاتییان زیاتر تەواو دەکرێت و بە کاتێکی کەمتر”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

نادال لە حەوت مانگی 2022دا لووتکەی گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی ئێستا”ی ڕاگەیاند، “ڕۆژی یەكشەممە 24ی كانونی دووەم، دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات.” بە…
Total
0
Share