حەلبوسی پاڵپشتی بۆ دەستپێشخەرییەكەی كازمی دەردەبڕێت

مستەفا كازمی و محەمەد حەلبوسی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربارەی ڕووداوەكانی وڵات نیشاندەدات.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، پاڵپشتیی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ دۆزینەوەی شێوازی چارەسەر بۆ ئەو ڕووداوانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت.

جەختیشیكردەوە لەسەر “گرنگی كۆبوونەوەی هەمووان لەسەر مێزی گفتوگۆ”.

حەلبوسی دووپاتیشیكردەوە لەسەر پێویستی هەنگاوی كرداری بۆ چارەسەری قەیرانەكانی ئێستا، تا ئاستی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەپێی خشتەی كاتیی دیاریكراو.

شەوی ڕابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، عێراق لە بەردەم گرژییەكی سیاسیی گەورەدایە، ئەگەر ژیرەكان دەستێوەردان نەكەن، لێكەوتەی ترسناكی دەبێت.

داواشی لە سەرجەم لایەنەكان كرد ئارامبگرن و بارگرژییەكان كەمبكەنەوە، بۆ دەستپێكردنی دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەر لەسەر بنەمای نیشتمانی.

سەرۆك وەزیران بانگێشتی سەرجەم لایەنەكانیشی كرد لەسەر مێزی گفتوگۆی نیشتمانی دابنیشن، بۆ گەیشتنە چارەسەرێكی سیاسیی بۆ قەیرانی سیاسی.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا كازمی سێ داواكاریی سەرەكی خستەڕوو، یەكەم، خۆپیشاندەران هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بكەن، ڕێز لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگرن و چۆڵیبكەن. دووەم هێزە ئەمنییەكان پارێزگاری لە موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، دامەزراوە فەرمییەكان بكەن و ڕێگری لەهەر پەلامارێك بۆسەریان بكەن.

لە كۆتایشدا بانگێشتی لایەنەكانی كرد بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەڕێی پێكهێنانی لیژنەیەك كە نوێنەری سەرجەم لایەنەكان لەخۆبگرێت بۆ دانانی نەخشە ڕێگای چارەسەر.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ هاوڵاتییان و شۆفێران لە گۆڕانكارییەك ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

زەوی خاوتر دەخوولێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە نەجەف

بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە یاوەری وەفدێک گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ ئایەتوڵا…
Total
0
Share