هاتوچۆ هاوڵاتییان و شۆفێران لە گۆڕانكارییەك ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، هاوڵاتییان لە گۆڕانكارییەك لە شەقامی 60 مەتریی شارەكە ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “داوای لێبوردن دەکەین”.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئەو بەشەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر کە دەکەوێتە نێوان سێڕێیانی لەیلا قاسم و سێڕێیانی دارایی، بۆ ماوەی مانگێک دادەخرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، هۆكاری داخستنی شەقامەكەی گەڕاندەوە بۆ کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی كە ئەمڕۆ سێشەممە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

فازڵ حاجی داوا لە شۆفێران دەكات “بە تایبەتی ئەوانەی کە ڕۆژانە ئەو بەشەی شەقامەکە بەکاردەهێنن، ڕێگا جێگرەوەكان بەکاربهێنن” و دەڵێت، “داوای لێبوردن دەکەین لە دواکەوتنتان بۆ گەیشتن، بەڵام کارەکان وا دەخوازن کە شەقامەکە دابخرێت”.

بابەتی پێشتر

لە گوندێکی تورکیا دەنگ لە ژێر زەوییەوە دەبیسترێت و حکومەت لێکۆڵینەوە دەکات

بابەتی دواتر

حەلبوسی پاڵپشتی بۆ دەستپێشخەرییەكەی كازمی دەردەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.…
Total
0
Share