زەوی خاوتر دەخوولێتەوە

لەم وەرزەدا زەوی کورتترین ڕۆژی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد، هۆکارەکەشی بۆ ‏ناڕێکوپێکی لە جوڵەکەیدا دەگەڕێتەوە، تیایدا زەوی بە كەمتر لە 24 کاتژمێر خوولێكی ‏تەواوی بەدەوری خۆیدا تەواوكرد، جیاوازییەكە لەگەڵ ڕۆژی ئاساییدا زۆر لە چركەیەك ‏كەمتر بووە.‏

پێگەی ساینس ئەلێرت بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە 29ی ئەم مانگەدا ڕوویداوە، ئەو ڕۆژە کورتتربووە لە هەموو ڕۆژەکانی تائێستا زەوی بەڕێیکردووە بە 1.59 مللی چرکە لە کۆی 86 هەزار و 400 چرکە کە دەکاتە 24 کاتژمێری تەواو.

لە دەیەکانی ڕابردوودا پێشبینی هەبوون بۆ تۆمارکردنی ڕۆژی درێژتر واتە زەوی خوولێکی تەواو بەدەوری خۆیدا بە زیاتر لە 24 کاتژمێر تەواو بکات، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشبینییەکان پێچەوانەبوونەوە بە تۆمارکردنی کورتترین ڕۆژ و خوولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا بە کەمتر لە 24 کاتژمێر.

ئەگەر خێرایی خوولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا بەردەوامبێت لەو زیادبوونە، بۆ یەکەمجار کاتژمێری ئەتۆمی کە کاری پێوانەکردنی کاتە بە شێوەیەکی زۆر ورد و کار بە لەرەلەرەکانی شەپۆلی کارۆموگناتیسی دەکات یەک چرکەی لێکەمدەبێتەوە.

بەهۆی ئەوەی زەوی شێوە بازنەیی تەواو نییە و بەلای هێلکەییدا دەڕوات بۆیە خوولانەوەی بەدەوری خۆیدا ئەگەری ناجێگیریی هەیە، هەروەها پەڵنەرەکانی دیکە دەتوانن هۆکاری گۆڕانی خێرایی خوولانەوەی بن وەک هێزی کێشکردنی مانگ، بەڵام ئەگەر خێرابوونی خوولانەوەی زەوی بەردەوامبێت کاریگەریی لەسەر گۆڕانی کات دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

هەفتەی ڕابردوو هەسارۆچكەیەكی بچووك بەنزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕی بەبێ ئەوەی زانایانی بۆشایی ئاسمان پێشتر بیبینن و ڕێوشوێنی پێویست…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزە رادەگەیەنێت کە لە رێگەیەوە دەکرێت ژیانی هەزاران کەس رزگاربکرێت. تساحی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
Total
0
Share