ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەرچووە یەكەمەكان دابمەزرێنێت

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دابمەزرێنێت.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیارداوە بڕی زیاتر لە 169 ملیار دینار بۆ دامەزراندنی دەرچوانی کەرتی تەندروستی تەرخان بکەن.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاریدراوە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دابمەزرێنێت و لیژنەیەکیش بەمەستی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کردنیان بە هەمیشەیی پێكدەهێنن.

لای خۆیەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەکردووە، پێویستە هەمووان کار بکەن بەمەبەستی پشتیوانیکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە”

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی…
Total
0
Share