چێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانیش بەنیازی خۆپیشاندانە و ڕایدەگەیەنن، “خۆپیشاندانەكەمان بۆ بەرگرتنە لە پلانی گوماناوی و سووكایەتیكردن بە دامەزراوەكانی دەوڵەت”.

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە كاتژمێر 5ی سەر لە ئێوارە لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغداد بۆ خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئامادەبن.

ئاماژە بەوەشكراوە، “خۆپیشاندانەكەمان بۆ ڕێگریكردنە لە پلانی گوماناوی و سووكایەتیكردن بە دامەزراوەكانی دەوڵەت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی داوای گفتوگۆمان لە ڕەوتی سەدر و لایەنەكانی دیكە كردووەو و دۆخەكەش خەریكە سەردەكێشێت بۆ كودەتا بەسەر شەرعیەت و دەستوور و هەڵبژاردندا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەوەی ڕوودەدات جۆرێكە لە كودەتا و بەرەنگاری دەبینەوە و هەر كەسێكیش دەیەوێت دەستوور هەمواربكاتەوە بە ڕێگای دەستووریی خۆی دەبێت هەنگاوی بۆ بنرێت، چونكە دەستبردن بۆ دەستوور هێڵی سوورە و بەردەوامیش دەبين لە بەرگریكردن لە مافی هاوڵاتییان و پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا لەبارەی دۆخی عێراقەوە دوو بژاردە دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

لیوا هاوبەشەكان مووچە وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share