لیوا هاوبەشەكان مووچە وەردەگرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بڕیارە سبەینێ دووشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەشبكرێت كە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە مووچەیان بۆ دابینكراوە، تاوەكو ئێستاش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بانكەكان لە دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاگادار نەكراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پارەيەی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە دابینكراوە و بڕیارە سبەینێ دەست بەدابەشكردنی بكرێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، تاوەكو ئێستا بانكەكان لە دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاگادار نەكراونەتەوە هەرچەندە پارەی پێویست بۆ مووچەی چەند وەزارەتێك دراوەتە بانكەكان و تەنها ئەوە ماوە وەزارەت لە بڕیاری دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە ئاگاداریان بكاتەوە.

هاوكات هەر ئەمشەو هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: 200 كچ و ژنی ئازای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان پڕۆگرامێكی تایبەتی پیشەسازیی خۆراكیان تەواوكرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، 200 كچ و ژنی ئازای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان پڕۆگرامێكی تایبەتی پیشەسازیی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک: پارێزگاری لە دەنگی کورد و پێکهاتە ڕەسەنەکان بکەن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکەوە ئاراستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی…
Total
0
Share