هەرێم كەمال ئاغا لەبارەی دۆخی عێراقەوە دوو بژاردە دەخاتەڕوو

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر نەگەنە ڕێككەوتن هەڵبژاردنی پێشوەختە تەنها چارەسەرە بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووەی تێیكەوتووە.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕەوشی ئێستای عێراق ناتەندروستە و گرفتەكە یەكترقبوڵنەكردن و یەكترشكاندنە و جگەلەوەش سووكایەتیكردن بە پەرلەمان كە دەزگای یاسادانانە لە وڵاتدا دۆخەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە لێدوان و هەڵوێستی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانە كە نایانەوێت دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر بچێت و داوای هێوربوونەوەی دۆخەكە دەكەن.

ئاشكرایكرد، پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستیلەكاركێشایەوە و هەڵبژاردن ئەنجامدرایەوە و حكومەت و سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێردراون و ئەگەر لایەنە شیعەكان نەگەنە ڕێككەوتن ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن تەنها چارەسەرە بۆ دەربازبوونی وڵات لەم دۆخە چەقبەستووەی تێیكەوتووە و پێویستە كورد نێوماڵی خۆی ڕێكبخاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەسەندكردنی بودجە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەچوو و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكردنی یاسای…
Total
0
Share