یانه‌کانی پاریس سان جێرمان و نانت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسایان ئه‌نجامدا، پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد و بۆ جاری یازده‌هه‌م له مێژوویدا جامه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، له یاریگای “بلۆمفێڵد” هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و نانت فیناڵی جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسایان ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی مێسی و هاوڕێکانی کۆتایی هات.
گۆڵه‌کانی پاریس له خوله‌که‌کانی 22، 45، 57، 81 له‌لایه‌ن لیۆ مێسی، نێیمار دا سیلڤا (دوو گۆڵ)، سێرجیۆ ڕامۆسه‌وه تۆمارکران.
به بردنه‌وه له نانت، پاریسی کریستۆف گالیتیێ ناسناوی ژماره 11ی جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسای له مێژوویدا چنییه‌وه، که یه‌که‌مین ناسناوه‌کانی وه‌رزی نوێیه 2022/2023.