ئەنچیلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئەم دوو یاریزانەم ناوێت

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕەزامەندی نیشانداوە دووان لە یاریزانە ناپێویستەکانی پێکهاتەکەی بفرۆشن.

دوای گواستنەوەی بۆرخا مایوڕاڵ بۆ یانەی خیتافێ، ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، کە ئەنچیلۆتی ناوەکانی ماریانۆ دیاز و ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلای خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە، داواشی لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە کردووە بە خێرایی لە پێکهاتەکەی دووریان بخاتەوە، ئەگەرچی گواستنەوەیان بە شێوازی خواستنیش بێت.

سەرچاوەکە دووپاتی دەکاتەوە، ڕیاڵ مەدرید لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا سوودی لە تواناکانی لوکاس ڤاسکێز و ناچۆ فێرناندێز وەرگرتووە و بۆ وەرزی 2022/2023 پێگەکانی سەنتەر و باڵی بەرگری ڕاست بەکاردەخرێن، ئەوەش چانسی بۆ ئۆدریزۆلای لاواز کردووە.

لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی هێرشبەرێکی سەرەڕمی جێگرەوە بۆ بنزیمە دەستپێکردووە، ڕەتیشیان کردووەتەوە چانسی یاریکردن بە ماریانۆ بدەن.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ بەرهەمی گەنم زیادیکردووە

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەسڕ دەبێتە ڕیاڵ مەدریدی کۆن

بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی تەنها بە کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ناوەستن، بەڵکو بیر لەوە دەکەنەوە دوو جەنگاوەری دیکەی…
Total
0
Share