پێرێز پێشبڕکێی سەنگافورەی بردەوە

سێرجیۆ پێرێز، شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ پلەی یەکەمی پێشبڕکێی سەنگافورەی بەدەستهێنا و ڤێرشتاپن حەوتەم بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشبڕکێی سەنگافورە ئەنجامدرا کە حەڤدەهەمینە لە زنجیرەی پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی جیهان، سێرجیۆ پێرێزی شۆفێری تیمی “ڕێدبوڵ” توانی 61 سووڕانەوە لە مەیدانی “مارینا بەی” بە دوو کاتژمێر و دوو خولەک کۆتایی پێبهێنێت، بەوەش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هەردوو شۆفێری تیمی فێراری، چارلیس لوکلێر و کارلۆس ساینز پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.

ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندی و شۆفێری تیمی “ڕێدبوڵ” کە هەڵگری ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانە، تەنها پێویستی بە بردنەوەی ئەم پێشبڕکێیە بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسناوی وەرزی 2022، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share