هه‌ڵبژارده‌ی کچانی ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا-یان بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، له یاریگای وێمبڵی به ئاماده‌بوونی 87 هه‌زار هانده‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی کچانی ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا فیناڵی یورۆی 2022یان ئه‌نجامدا، یارییه‌که له کاتی یاساییدا (90) خوله‌ک به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتایی هات (1-1).
گۆڵه‌که‌ی ئینگلته‌را له خوله‌کی 62 له‌لایه‌ن ئیلا تۆنه‌وه تۆمار کرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌لایه‌ن لینا ماکول له خوله‌کی 79 تۆمارکرا.
به ناچارییه‌وه په‌نا بۆ کاتی زیادکراو برا، له تایمی دووه‌می زیادکراودا (خوله‌کی 111) کلوی کیلی گۆڵی دووه‌م و پێشه‌نگی بۆ شێره‌کانی ئینگلته‌را تۆمار کرد، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه کۆتایی هات.
https://www.youtube.com/watch?v=XHGWDqEED2E
به‌پێی داتا تۆمارکراوه‌کان، شێره کچانی ئینگلته‌را بۆ یه‌که‌م جاره له مێژوویاندا ناسناوه‌که به‌ده‌ست ده‌هێنن، له دوو وه‌شانی جیاوازی دیکه‌شدا له ساڵانی 1984، 2009 پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێناوه.
https://www.youtube.com/watch?v=6CA4HMYKS4A