بەرشلۆنە بەنیازی كڕینی سێ یاریزانی نوێیە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، بەڵێنی بە چاڤی ڕاهێنەر داوە سێ یاریزانی نوێ لە گواستنەوەی زستانەدا بكڕێت.

یەكێك لە مەرجەكانی چاڤی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەی بەرشلۆنە، ئیمزاكردنی گرێبەستە لەگەڵ سێ یاریزانی نوێدا.

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن، چاڤی داوای بەرگریكارێك و هێرشبەرێك و یاریزانێكی باڵی كردووە.

ئەمە جگە لەوەی بەڵێنی ئەوەشیان پێداوە كە بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری دێمبلی فەرەنسی نەبن.

ئۆلمبۆ و سترلینگ و كۆندی لەو یاریزانانەن كە یانەی بەرشلۆنە چاودێرییان دەكات بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا پێشوازی لە چارەسەری سیاسی دەکات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

بابەتی دواتر

داینەسۆرەکان مرۆڤایەتی لە لەناوچوون ئاگاداردەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share