چێڵسی لە کڕینی هالاند بێهیوابووە و ڕوویکردووەتە بایرن میونشن

نوێنەرانی یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆند بێهیوابوون، ئاڕاستەیان ڕووەو بایرن میونشن گۆڕیوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دوای فرۆشتنی جادۆن سانچۆ بە یانەی مانچستەر یونایتد، دەرگای گواستنەوەی بەڕووی ئێرلینگ هالاندی نەرویجیدا داخستووە، تەواوی ئەو ئۆفەر و بۆندانەی ڕەتکردووەتەوە کە لە یانەی چێڵسییەوە بەدەستیان گەیشتووە، تەنانەت لە کۆتا جوڵەدا زیاتر لە بڕی 150 ملیۆن یورۆیان ڕەتکردووەتەوە.

بێهیوابوونی بەرێوەبەرانی بلوزی لەندەن واتای ئەوەنییە پێویستیان بە هێرشبەرێک نییە، لە کاتێکدا یانەکەیان دەستبەرداری ئۆلیڤی جیرو بووە و هێشتا پێیانوایە تیمۆ ڤێرنەر و حەکیم زەیاش پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ خۆگونجاندن.

بۆ ئەو مەبەستەش ئاڕاستەیان ڕووەو یاریزانێکی ئەزموونداری دیکە لە خولی ئەڵمانیا گۆڕیوە، ئەویش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری بایرن میونشنە.

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و هاوکارانی ئامادەییان دەربڕیوە 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی هێرشبەرە 33 ساڵەکە بکەن، نرخەکەش بەلای باڤارییەکانەوە بۆ ئەزمووندارێک گونجاوە، بۆیە بڕیاریانداوە لە ماوەیەکی کورتدا بەدوای شوێنگرەوەی گونجاودا بگەڕێن، ئەگەر ئەو شوێنگرەوەیەیان دەستبکەوێت بەدوور نەزانراوە بە گواستنەوەکە قایلبن.

بابەتی پێشتر

ڤاران پێیەکی لە ڕیاڵە و پێیەکی لە یونایتدە

بابەتی دواتر

کێیان کڕیوە؟ میلان پادشای میرکاتۆی ئیتاڵیایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێدری سەلامەت نییە

تیمی پزیشکی بەرشلۆنە گەشبین نییە بە چاکبونەوەى پێدری بەشێوەیەکی تەواو پێش یاریی کلاسیکۆ. پێدری دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share