ئاگادارییەك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، كە هاوڵاتی” ئەختەر ئەحمەد موراد” لەدایكبووی ساڵی 1944دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە كە هاوڵاتی”ئەختەر ئەحمەد موراد لەدایكبووی ساڵی 1944ە لە بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدە و داوا لە كەسوكاری ناوبراو دەكەن سەردانی بنكەكە بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر كەسێك دەیناسێت یاخود زانیاری‌ لەبارەیەوە هەیە كەسوكاریان ئاگاداربكاتەوە و پەیوەندی‌ بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن07734505757.

بابەتی پێشتر

دێمبیلی گۆڕاوە و ژووری جلگۆڕینی سەرسام کردووە

بابەتی دواتر

کچانی ئینگلته‌را بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویاندا بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share