وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 14 هەزار ناوی خاوەنپێویستیی تایبەت وەك لیستێكی نوێ تۆماركراون و دوو قۆناغی گرنگیان ماوە تێیپەڕێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم تێیدا هاتووە، هەنگاوەكانی چاكسازیی بۆ باشكردنی گوزەرانی خاوەنپێداویستیی تایبەت دەستیانپێكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، 14 هەزار ناوەی خاوەن پێداویستیی تایبەت كەوەك لیستێكی نوێ تۆماركراون و دەبێت پشكنینی پزیشكییان بۆ ئەنجامبدرێت و بە دیاریكردنی ڕێژەی كەمئەندامییەكەیان.
ئاشكرایكرد، دواتر لیستی ناوەكانیان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران كە پێشتر لە پڕۆسەی چاكسازیدا ناویان لە لیستی خاوەنپێداویستیی تایبەتدا هەبوون و ناوەكانیان لابراوە.