حاجی مەسیفی وەڵامی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەداتەوە

حاجی مەسیفی وەڵامی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەداتەوە و دەڵێت، قسەكانی زۆر نابەرپرسانەیە و دەبوو پێش بڕیاری دادگا نەكەوتایە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا کەریم سارەمەمی، سکرتێری حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوابەدوای ئەوەی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی کرا پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و کەیسەکە گەیشتە دادگا”.

دەشڵێت، “بەڵام بەداخەوە دوێنێ وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زۆر نا بەرپرسانە ڕایگەیاند، کەیسەکە سیاسی نییە، بەڵکو کەیسێکی شەخسیە”.

بۆیە جەختی كردووەتەوە، نیگەرانی خۆی لەو وتەكانی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت، حەقبوو چاوەڕێی بڕیاری دادگایان بكردایە، نەكەوتنایەتە پێش بڕیاری دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكانی هەولێر و بەغداد و عەین ئەسەد ئیدانەدەكات

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پابەندبوون بە پتەوكردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگرە لەدووبارە گەڕانەوەی تواناكانی ڕێكخراوەكە دوپاتدەكەنەوە…
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share