كۆمپانیای گشتیی دەرمانی سامەڕا، بەرهەمهێنانی دەرمانێكی بۆ پەتای كۆلێرا ڕاگەیاند كە خۆیان دروستیدەكەن.
عەبدولحەمید سالم، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، كۆمپانیاكەیان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەری كۆلێر بەكاردەهێنرێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە، دەرمانێكی چارەسەریان بۆ پەتای كۆلێرە بەرهەمهێناوە كە لە تێكەڵكردنی هەردوو كەپسولی 250 میلگرامی “تێترا سایكلیین و ئازترۆمیسین” بەرهەمهێناوە.