عامری دوایین هەڵوێستی لەبارەی بوونی بە سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، نابێت بە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

عامری یەكێكە لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی و لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی بوون یاخود نەبوونی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، “كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران نیم”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح جەختیكردەوە كە ئەوەی بەلایەوە گرنگە، پاراستنی یەكڕیزیی چێوەی هەماهەنگییە و ڕایگەیاند، “پشتیوانیی هەر كاندیدێك دەكەم كە برایانی چێوە لەبارەیەوە هاودەنگبن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، باس لەوە دەكرا كە هادی عامری سەرۆك هاوپەیمانیی فەتح یەكێكە لە كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك وەزیران و دەوترا چێوەی هەماهەنگی دوو كاندیدی بۆ پۆستەكە دەبێت، كە دووەمیان نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیكۆری دایەوە و رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەنگاوی جددی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share