هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “سوێند” بۆ دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕانە دەستپێکرد کە دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی شەڕڤاناندا.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “سوێند” دژی ئەو سیخوڕانە دەستپێکردووە، کە دەستیان لە شەهیدکردنی ژمارەیەک شەڕڤان و فەرماندەی هەسەدەدا هەبووە.
ئۆپەراسیۆنەکە سەرجەم ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەناوچەکانی قامیشلۆ، تلتەمر، حەسەکە، شەدادێ، دێرەزوور، ڕەققە، منبج، تلتەمر و کۆبانێ لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 36 کەسیان بە تۆمەتی سیخووڕییکردن دەستگیرکردووە، بەشێکی زۆریان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تورکیا و دەزگا سیخووڕییەکانی هەوڵێکی بەرفراوان دەدەن بۆ دروستکردنی تۆڕی سیخووڕی، بەوەش دەیانەوێت هەم یەکڕیزی و متمانەی کۆمەڵگەکەمان تێکبدەن، هەمیش دەیانەوێت فەرماندە و شەڕڤانانی هەسەدە، هێزە ئەمنییەکان و ئەو “.
کەسایەتییانەی ئەرکیان هەیە لە خۆبەڕێوەبەرییدا، بکەنە ئامانج