بلومبێرگ: تیکتۆک بە ئیلۆن مەسک دەفرۆشرێت

بەرپرسانی تیکتۆک بەنیازن لقی ئەمریكای تۆڕەكەیان بفرۆشن و نزیکترین کڕیاریش بریتییە لە ئیلۆن مەسک، سەرمایەدار و دەوڵەمەندترین مرۆڤی جیهان.

سایتی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تیکتۆک بەنیازن “تیكتۆك یو ئێس” بە ئیلۆن مەسک سەرمایەداری جیهانی بفرۆشن، بۆ دەربازبوون لە ئەگەری بڕیاردان لە قەدەغەكردنی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە.

ساڵی رابردوو حكومەتی واشنتن یاسایەکی دەرکرد کە داوا لە کۆمپانیای بایت دانسى چینی دەکات یان تیکتۆک بفرۆشێت یان دایبخات، بەڵام یاساكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمریکا پێیوایە تیکتۆک رێگە بە پەکین دەدات داتای بەکارهێنەران بۆ كاری سیخوڕی بەكاربهێنێت.

سایتەكە لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت، بیرکردنەوە لە بژاردەى فرۆشتنى تیکتۆک بە ئیلۆن مەسک لەلایەن کۆمپانیاى خاوەندارەوە دوای ئەوە دێت کۆمپانیاکە بۆى دەرکەوتووە کە دادوەرەکانى دادگاى باڵاى ئەمریکا بە تەواوى پشتیوانى لە قەدەغەکردنى دەکەن كە بڕیارە لە 19ی ئەم مانگە، رۆژێك پێش دەستبەكاربوونی ترەمپ، بڕیاری كۆتایی بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share