كۆچەر جەمال: لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان یەك مەتر و 85 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان یەك مەتر و 85 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و تێكرای بارانبارین لە قەزاكە گەیشتووەتە 400 ملیمەتر.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان یەك مەتر و 85 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و بە تێكرا بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنووری قەزای دوكان 400 ملیمەتربووە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا ئاستی ئاوی خەزنكراوی بەنداوەكە 36%ە بۆ ئەوەی كە بێل ماوسەكە پڕبێت پێویستە ئاستی ئاوی خەزنكراو بگاتە بگاتە 100% ئەو كات بەنداوەكە سەررێژدەبێت وتیشی، “ئەمساڵ تێكڕای بارانبارین لە دوكان 400 ملیمەتربووە و ساڵی 2019 كە بەنداوەكە سەررێژبوو تێكرای بارانبارین 1000 ملیمەتربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ باڵیۆزى ئه‌مریكا: یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات، دوور لە بەرژەوەندیی تەسکی حزبی ڕووبەڕووی…
Total
0
Share