كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و هەفتانە پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە خەرجدەكرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عوسمان حەمەسەعید بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان كە پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی جێبەجێدەكات ڕایگەیاند، حكومەت بڕیاریداوە پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە خەرجبكات.
عوسمان حەمەسەعید ئاشكرایكرد، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 200 ملیۆن دینار بدرێت بە كۆمپانیاكە و هەفتانە ئەو بڕە پارەیە خەرجدەكرێت تا ئەو كاتەی قەرزەكانی پێشوویان لە حكومەت وەردەگرنەوە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان وتی، كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلار – سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و ڕێگای دەربەندیخان – باوەنوور (پێباز) تەواودەكرێت.