سایلۆی سلێمانی: شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

سبەینێ شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێتەوە و سایلۆی سلێمانی داوایەکیان ئاراستە دەکات.

سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2024 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەینێ پێنجشەمە تاوەکو ژمارە ی 861 سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

سایلۆی سلێمانی دەشڵێت، “تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لە دادنوس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانەوە چەکی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسێکی دیکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وەک تیمێک لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری کاردەکەین

لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە سەرۆکی شارەوانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند سولفەیان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە خەرجکراوە و لەگەڵ کۆمپانیای…
Total
0
Share