بافڵ جەلال تاڵەبانی ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و دەرچووان و پێشخستنی زانكۆكان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانستیی زانکۆکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكاران: سەرمایەی نیشتمانی و نەتەوەیی لای یەکێتی نەوت، غاز، داھات و پارە نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی سەرمایەی نیشتمانیی ئێوەی خوێندکار و گەنجی ئەم وڵاتەن.

پاش ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداوە بەڵێنی بە خوێندکاران دا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێم چاویدەکەوێت پێیان و بەدواداچوونی ورد دەکات بۆ داواکارییەکانیان، ئەمڕۆ لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازیی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی (سلێمانی، کەرکوک، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و چەمچەماڵ، خانەقین، دوکان، چوارتا و سەیدسادق) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێم و نوێنەری مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ئامادەیبوون، کە ھەشت كاتژمێر و سی خوولەکی خایاند، گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر بارودۆخی خوێندن و کێشەکانی خوێندکاران کرا و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پڕۆژانەش کرا کە بۆ بەشەناوخۆییەکان جێبەجێکران لەسەر ئەرکی یەکێتی و بڕیار لە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی نوێی زانستی درا لەپێناو پێشخستنی ئاستی زانستیی زانکۆکان، خوێندکاران و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووان.

لە دەستپێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ سەرجەم ئەو بڕیارانە کرد کە درابوون بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و خزمەتکردنی توێژی خوێندکاران، دوای ئەوەی گوێبیستی 115 خوێندکار بوو، کە وەک نوێنەر ئامادەبوون دڵنیابووەوە کە پڕۆژەکان وەک خۆیان جێبەجێکراون و لە بەرامبەردا نوێنەری خوێندکاران سوپاسی خۆیان پێشکەشی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد کە بە کردار بڕیارەکانی جێبەجێکرد و پێداویستییەکانی بەشەناوخۆیی و زانکۆکانی پڕکردەوە و بە ھەوڵەکانی پشتیوانیی داراییش خەرجکرا.

بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی كە لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و دەرچووان و پێشخستنی زانكۆكان دەریكردن

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی بۆ گەشەپێدانی ئاستی زانستیی زانکۆ و پەیمانگەکان و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێخوازی سوودبەخش بۆ کۆمەڵگە خستەڕوو، لە چێوەی چەند  پێشنیازێکدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژەی زانستی دا وەک ڕێکخستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، پێشانگەی ھەلی کار و ڕاھێنانی خوێندکاران، ڕاستەوخۆ بڕیاریدا یەکێتی ئەرکی ڕێکخستنی ئەم پڕۆژانە لەئەستۆ بگرێت لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانکۆکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن و دۆزینەوەی ھەلی کار و ئامادەکردنی خوێندکاران بەپێی پێویستیی ڕۆژ، لەو ڕووەوە بڕیاری پێویستی دەرکرد کە بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەواو ئەم پڕۆژە زانستییانە جێبەجێبکرێن.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوە فراوانەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی گوێی بۆ ڕا و پێشنیاز و سەرنجی خوێندکاران گرت لەبارەی چۆنێتیی کارکردنی داھاتووی یەکێتی، پێویستیی ئەمڕۆی خەڵک، داواکانی شەقام، پێویستیی ڕێکخراوە خوێندکارییەکان و کارکردن لەپێناو بووژاندنەوەی ژێرخانی خوێندنی باڵا و لەمەڕ ئەم باسانە گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكاران: سەرمایەی یەكێتی ئێوەی خوێندکار و گەنجی ئەم وڵاتەن نەك پارە و داهات

لە کۆتاییشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشکاوانە ڕای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەر کۆی پرسەکان خستەڕوو، پێیڕاگەیاندن سەرمایەی نیشتمانی و نەتەوەیی لای یەکێتی نەوت، غاز، داھات و پارە نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی سەرمایەی نیشتمانیی ئێوەی خوێندکار و گەنجی ئەم وڵاتەن کە سەرباری سەختیی ژیانتان لە خەمی دواڕۆژێکی پرشنگداردا لەکۆششدان و کار بۆ داھاتوویەکی ڕوون دەکەن، بۆیە ئێوە سەرمایەیەکی گرنگ و لەبننەھاتوون و ژیان و دواڕۆژی ئێوە بەرپرسیارێتیی ئێمەیە تا لەگەڵتان بین و پێکەوە کار بۆ داھاتوویەکی گەشتر بکەین.

بابەتی پێشتر

ڕۆما 1-0 ئاتالانتا

بابەتی دواتر

پڕۆژەیاسایەك بۆ پاڵپشتیكردنی كەسانی كەمدەرامەت دەخرێتە بەردەم حكومەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share