سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتیكردن و جیاكردنەوەی فۆڕمەكان پێكهێندراون و كەسانی شایستە سوودمەنددەبن.
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی تۆماركردنی ناوەكان، ئێستا لە ڕێگای نوێنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لیژنەیەك پێكهێندراون بۆ سەرپەرشتیكردن و جیاكردنەوەی فۆڕمەكان، ئامانج لەو ھەنگاوە ئەوەیە، لەكۆتایی كەسانی شایستە سوودمەندبن.
ڕاشیگەیاند، لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، كاری لەپێشینەی دەستەی وەبەرهێنان، بابەتی دابینكردنی زەوی و لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكە دەبێت و بەشێك لەو پڕۆژانە لەمانگی داھاتوو، ھەوڵدەدەین دەست بەدروستكردنیان بكرێت.
بەبڕیارێكی حكومەتی هەرێم 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشیان و كەمدەرامەتان دروستبكرێـ و تاوەكو ئێستا 120 ھەزار كەس ناویان تۆماركردووە.