ئان کلوود سیاسەتمەداری بەریتانی کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ سیاسەتمەداری بەریتانی و دۆستی کورد ئان کلوود لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ شەممە سیاسەتمەداری بەریتانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری کاردیف لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئان کلوود لە ماوەی تەمەنیدا چەندین پۆستی سیاسی هەستیاری وەرگرتووە، بە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ناسراوە، لە کاتی دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادی لە عێراق تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا وەک نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ عێراقی نارد.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارە بە پشتیوانی سەرەکی مافەکانی کورد ناسراوە، لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سیاسییەکانی کورد پەیوەندی دۆستانەی هەبووە و بە وردی ئاگاداری دۆخی سیاسیی و مافەکانی مرۆڤ بووە لە هەرێمی کورستان.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو برای لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیرییەکانی خاتوو کلۆید لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share