داقوق.. داعش هێرشیكردە سەر سوپای عێراق

کەمێک پێش ئێستا چەكدارانی ڕێكخراوی داعش هێرشیانكردە سەر هێزەكانی سوپای عێراق لە قەزای داقوق.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكە كراوەتەسەر هێزەكانی فەوجی هەشتی سوپای عێراق لە سنووری گوندەکانی موڕە و بان شاخ لە قەزای داقوق لە باشووری شاری كەركوك، تا ئێستا پێكدادان بەردەوامە، بەڵام ژمارەی قوربانییەكان نەزانراوە.

ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە و هەفتانە هێرش دەكەنە سەر شارۆچكە و گوندەكانی ئەو سنوورانە و بەشێك لە هێرشەكان بۆسەر هاوڵاتییانی سیڤیلن و زۆربەشیان هێرشی چەكداریین بۆسەر هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراق و حەشدی شەعبی.

هێرشەكەی ئەمشەوی داقوق دوای ئەوە دێت كە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 11ی ئازار، چوار تیرۆریستی داعش لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای كەركوك دەستگیركران.

بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەو چوار داعشە سەر بە شانە نووستووەكانی داعش لە كەركوك بوون.

بابەتی پێشتر

سێ بار هێلكەی ئێرانی دەستیان بەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

دینامۆ زاگریب 0-2 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share