پۆستێك ناكۆكی لەنێوان سەركردە سوننەكاندا دەهێنێتە ئاراوە

محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر

بە چەند كاتژمێرێك پاش دانانی سەركردەیەكی هاوپەیمانیی عەزم لە پۆستێكی باڵای ناو دیوانی وەقفی سوننی، وەڵامی دادگای فیدراڵی ڕەتكردنەوەی ڕاسپاردنی سەرۆكی وەقف بوو بە تۆمەتی تیرۆر و گەندەڵی، بەمەش ناكۆكیی نێوان سەركردە سونییەكان گەڕایەوە چوارگۆشەی یەكەم.

سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی عەزم پلاندانەری كۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی عەبدولخالق عەزاوی بوو لە پۆستەكەی وەك سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی، دڵنیاشبوو لەو بڕیارەی لە دادگای فیدراڵی دەردەچوو، بۆیە هەنگاوینا بۆ ڕاسپاردنی عوسمان جحێشی وەك بریكاری وەقف.

بەپێی میدیا عێراقییەكان سەرچاوەكە وتیشی، “پاش ئەو بڕیارەی دەرهەق بە عەزاوی دەرچوو، جحێشی ئەركی سەرۆكایەتیی وەقف دەگرێتەدەست كە سەركردەیە لە هاوپەیمانیی عەزم، ئەمەش وای لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد ناڕەزایی زیاتر بەرامبەر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەرببڕێت، دوای ئەوەی پاڵپشتیی سەعد كمبش-ی كرد لە سكاڵاكەی دژ بە عەزاوی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پێشهاتانە بۆ هاوپەیمانیی عەزم مایەی ڕەزامەندی بووە.

پێشتر دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە دەستپێكێشانەوەی عەبدولخالق عەزاوی لە پۆستی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی بەهۆی دڵنیابوون لە بوونی دۆسیەی پەیوەندیدار بە گەندەڵی و تیرۆر دژ بە ناوبراو، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕیکردنی سەربە ئیسرائیلی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پرۆسەی فرۆشتنی (10) یاریزانی دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share