بەرشلۆنە پرۆسەی فرۆشتنی (10) یاریزانی دەستپێکرد

بۆ جێبەجێکردنی ڕێساکانی یاریی خاوێن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا (لالیگا)، یانەی بەرشلۆنە پرۆسەیەکی بۆ فرۆشتنی (10) یاریزان دەستپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، بەڕێوەبەرانی بارسا بە سەرپەرشتیی خوان لاپۆرتا پرۆسەیەک بۆ فرۆشتنی (10) یاریزان دەست پێدەکەن.

بەپێکانی ئامانجەکانیان، لەگەڵ ڕێساکانی یاریی خاوێن هاوتا دەبنەوە، هەروەها فشاری دارایی لەسەر یانەکە کەم دەبێتەوە و ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیاش ڕووخسەتی ناونووسکردنی یاریزانە نوێیەکانیان پێدەدات، لە نموونەی لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا.

ئەو یاریزانانە کە بڕیاری فرۆشتنیان دراوە، بریتین لە: عەبدی زەلزولی، فرینکی دی یۆنگ، مێمفیس دیپای، مارتین برەیزوایت، ئۆسکار مێنگوێزا، نیتۆ، میرالیم پیانیچ، ڕیکی پوج، میکا مارمۆڵ میدێنا، ساموێل ئومتیتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share