عێراق بۆ ساڵی دووەم لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە

عێراق لە پلەی شەشەمی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە، هەروەها لە پلەی 160ەمین وڵاتی شەفافدایە لە کۆی 180 وڵاتی جیهان کە ڕیزبەندییان بۆ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی شەفافیەتی جیهانیی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانونی دووەم بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، “نیوزلەندا و دانیمارک لە پلەی یەکەمی وڵاتانی شەفافدان، بەکۆکردنەوەی 88 خاڵ، دوای ئەوان دانیمارک، فنلەندا، سویسرا و سەنگافور دێن بە 85 خاڵ، هەروەها نەرویج لە پلەی سێیەمی شەفافترین وڵاتانی جیهاندایە بە کۆی 80 خاڵ.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق لە گەندەڵیدا پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە، هەریەکە لە وڵاتانی لیبیا، سودان، یەمەن، سوریا و سۆماڵە لەپێشییەوە هاتوون، هەروەها لە پلەی 160ەمین وڵاتانی جیهانە بۆ شەفافییەت لە کۆی 180 وڵات کە لە ڕیزبەندییەکەدا هاتوون، بە 21 خاڵ کەوتووەتە پێش وڵاتانی بۆرندی و کۆنگۆوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەریەکە لە وڵاتانی سۆماڵ، باشوری سودان، سوریا، یەمەن و فەنزوێلا لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدان و گەندەڵترین وڵاتانی جیهانن.

ئەو ڕێکخراوە ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گەندەڵترین و شەفافترین وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە و پێوەرەکەی لە یەک پلەوە تا 100 دادەنێت و بەپێی ئەو خاڵانەی هەر وڵاتێک کۆیدەکاتەوە پلەی ڕیزبەندییەکە وەردەگرێت، ڕێکخراوەکە زانیارییەکانی لە 13 دەستەی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و مونتەدای ئابوریی جیهانییەوە وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

تۆیۆتا پێگەی پڕفرۆشترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی لە ڤۆڵگسواگن وەرگرتەوە

بابەتی دواتر

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share