ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخوڕیکردنی سەربە ئیسرائیلی ڕاگەیاند

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند تۆڕێکی سیخوڕیکردنیان دەستگیرکردووە کە سەربە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلن.

میدیاکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان لە دەزگای هەواڵگریی ئێرانەوە بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، پۆلیس سەرۆک و چوار ئەندامی تۆڕێکی سیخوریکردنیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو تۆڕە پەیوەندییان بە دەزگای سیخوڕیکردنی ئیسرائیلەوە هەبووە”.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش دەزگای هەواڵگریی ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی دیکەی سیخوڕیکردنی سەربە مۆسادیان ڕاگەیاند، کە بەنیازبوون لەناوخۆی ئێراندا کاری کوشتن و تیرۆرکردن ئەنجامبدەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو گروپەی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی تەقینەوەیان دەستبەسەرداگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆرەی دەستگیرکراون بەنیازی کاری تیرۆریستی بێ پێشینە بوون لە شوێنە هەستیارەکانی ئێراندا وەک دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان.

هەروەها لە مانگی ڕابردوودا ئێران دەستگیرکردنی سێ سیخوڕی دیکەی ئیسرائیلی لە ناوچەی بەلوجستان ڕاگەیاند، ئەو سێ کەسە بۆ کوشتنی زانایانی ئەتۆمیی ئێران ڕاسپێردرابوون وەک ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران ڕایگەیاندبوو.

 

بابەتی پێشتر

پۆگبا فریای مۆندیال ناکەوێت

بابەتی دواتر

پۆستێك ناكۆكی لەنێوان سەركردە سوننەكاندا دەهێنێتە ئاراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share