پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك ڕەشەوڵاخ بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

پەروەردەی سلێمانی زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی ژمارەیەك مانگا و گوێرەكە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە بانگەوازێكدا كە ئاراستەی ژمارەیەك ڕۆژنامەی كردووە ڕایگەیاند، لەڕێی زیادكردنی ئاشكراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سێ مانگا، دوو گوێرەكەی یەك ساڵ و یەك گوێرەكەی نێری دوو ساڵ.

بڕیارە زیادكردنەكە ڕۆژی دووشەممە 8ی ئاب لە بینای ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینانی گەرمیان لەبارەی وەرگرتنی فۆڕمی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ فۆڕمی پێدانی زەوی خانەنشینان دابەشدەکرێت، چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share