ئاوی سلێمانی: لە 24 کاتژمێری داهاتوودا کێشەی شکانی بۆرییەکە چارەسەردەكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە هەوڵدان تا 24 ‏کاتژمێری داهاتوو، کێشەی شکانی بۆریی ئاوی دوکان چارەسەر بکەن.‏

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏‏”بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە ئێستا 70%ی گەڕەکەکانی سلێمانی بێئاو بوون، لەگەڵ ئەو ‏قەزا و ناحییانەی لەو پڕۆژەیەوە ئاویان بۆچووە”.‏

بە وتەی وتەبێژی ئاوی سلێمانی، تیمەکانیان هەموو هەوڵێک دەدەن، تا لە نزیکترین کاتدا ‏ئاو بگەڕێننەوە و گرفتی شکانی بۆرییەکە چارەسەربکەن.‏

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، “بڕانی لەناکاوی کارەبا لە هێڵی دووی ‏ئاوی دوکان – سلێمانی، بووەهۆی شکانی بۆریی پڕۆژەکە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی 24 ‏کاتژمێر، دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی ‏شۆڕش، چەمچەماڵ، تەکێ، بازیان، گۆپاڵە و پیرەمەگروون دەوەستێت”.‏

دوای ئەو ڕوونکردنەوەی ئاوی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ‏ڕایگەیاند، “بێئاوبوونی چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی پچڕانی کارەباوە ‏نییە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە، کارەباکەی کوژێنراوەتەوە”.‏

بەڵام لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا، ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ‏سووربوو لەسەر ڕاگەیەندراوەكەی پێشوویان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share