وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دادەنرێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دادەنرێت.

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی  پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دابنرێت.

لەبارەی گرنگیی پرۆژەکە، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، دروستکردنی یەکتربڕ و ئەندەرپاسەکان ڕۆڵی بەرچاویان لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکان دەبێت و فراوانکردنی پردی ئەبو سەناش بەهەمان شێوە دەبێت.

وتیشی، هەرکاتێک بەردی بناغەی پرۆژەکە دانرا ئەو کاتە نەخشە و شێوازی فراوانکردنەکەشی بڵاودەکرێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان گیریخواردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییان لە نەخۆشخانە حكومیەكان قەدەغەكردبێت و راشیدەگەیەنێت، “كڕینی پێداویستیی نەشتەرگەری لەلایەن نەخۆش…
Total
0
Share