‌حکومەت چەندین بڕیاری لەبارەی “سیمكارت”ـەوە دەركرد

‌حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێكی نوێی لەبارەی شێوازی فرۆشتنی سیمكارتەوە دەركرد و فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل و ئینتەرنێت ڕێکدەخاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ھەوڵەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ بۆ نه‌هێشتن و به‌كارنەهێنانی سیمكارتی بێناو، به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ دیارده‌ی خراپبه‌كارهێنانیان بەردەوامن و بڕیاردراوە ڕێنمایی ژماره‌ (8)ـی ساڵی 2021 جێبەجێبكرێت و چیتر ڕێگه‌ نادرێت به‌ فرۆشتنی سیمكارت له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كانی فرۆشتنی سیمكارت له‌ ده‌ره‌وه‌ی بریكاره‌ فه‌رمییه‌كان”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دەبێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن لیستی بریكاره‌ فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیاكانیان به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بده‌ن، هه‌روه‌ها ناونیشانیان دیاریبكرێت واته‌ (ناونیشان، ژماره‌ی مۆبایل، ژماره‌ی بریكاریه‌تی)، له‌گه‌ڵ ناردنی لیستی ئه‌و سیمكارتانه‌ی كه‌ به‌ بریكاره‌ فه‌رمییه‌كان دراون.

یەكێكی تر لە بڕیارەكانی حكومەت وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، بریتییە لەوەی “بریكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا واته‌ له‌ 24/7/2022 تاوه‌كو 23/8/2022 ده‌ست به‌ ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت بكه‌ن، پاشان له‌ دوای 24/8/2022 ده‌ستبكرێت به‌ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سیمكارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تیان نییه‌”.

بابەتی پێشتر

مونا یاقو: پێنج مانگە داوای بینینی سەرۆكی حكومەت دەكەم بەڵام تا ئێستا وەڵامم نەدراوەتەوە

بابەتی دواتر

یەكەمینی لەوجۆرەیە.. وڵاتێك هەنگاو بۆ بەتەواوی قەدەغەكردنی جگەرە دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share