بەشێکی زۆر لە شۆفێرانی شێخان ڕوودەکەنە کڕینی بەنزینی عێراقی بەهۆی کەمی نرخەکەی

ژمارەیەکی زۆر لە شۆفیرەکانی قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک بۆ کڕینی بەنزین بە نرخێکی هەرزانتر ئۆتۆمبێلەکانیان بردووەتە دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان و لەناوچە عێراقییەکان سەرەیان بۆ بەنزین گرتووە.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، پارێزگای دهۆک گرانترین نرخی بەنزینی هەیە لەهەرێمی کوردستاندا، هۆکارەکەشی بۆ کەمیی بەنزینی ناوخۆیی دەگەرێتەوە.

بەپێی وتەی خاوەن بەنزینخانەکانی پارێزگای دهۆک کە قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، پارێزگای دهۆک پشت بە بەنزینی کۆمپانیای کار دەبەستێت ئێستا ئەو کۆمپانیایە بەهۆی کەمبوونەوەی بەنزینەکەیەوە ناتوانێت بەنزین بۆ سەرجەم بەنزینخانەکان دابینبکات.

ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک ڕوویانکردووەتە ناوچەکانی عێراق بۆ کڕینی بەنزین، بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزینی عێراقی 450 دینارە و بەراورد بە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای دهۆک زۆر کەمترە.

بابەتی پێشتر

چوار ساڵ زیندان.. بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای عێراق بە گەندەڵی تۆمەتباردەكرێت

بابەتی دواتر

بۆچی بەكارهێنانی قاپی پلاستیك مەترسیدارە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share