قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری لایەنە پەیوەندییدارەكان هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەستپێدەكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا هاتووە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و بەبەشداریی نوێنەری دادگای سلێمانی و ئاسایش و پۆلیس و فەرمانگەو هێزە ئەمنییەكان و ڕێكخراوەكانی پاراستنی منداڵ كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرباری هەوڵە كان بەردەوامەكان حاڵەتەكانی سواڵكردن لە سلێمانی زیادیكردووە و تەواوی سواڵكەرەكانیش بەتایبەت منداڵەكان خەڵكانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانین و وڵاتانی دراوسێن، بۆیە مەبەستمانە بەتەواوەتی حاڵەتەكان كەمبكەینەوە و هەر كەسێكیش هاوكارییانبكات ڕێكاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر هوتێلێك ڕێگا بەمانەوەی ئەو كەسانە بدات دادەخرێت و لە كاتی دوبارەبوونەوەیدا مۆڵەتەكەی لێوەردەگیرێتەوە و پێویستە موختاری گەڕەكەكانیش هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن.
بڕیاریشدرا لە ڕێگای مزگەوتەكانەوە مامۆستایانی ئایینیی هاوڵاتییان هۆشیار بكەنەوە بۆئەوەی هاوكاریی ئەو دەروەزەكەرانە نەكەن.