نوێترین زانیاری لەبارەی تانەکانی سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

تائێستا 43 تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا 43 تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون و ئەمڕۆ دەنێردرێن بۆ بەغداد.
وتیشی، تانەکان رەوانەی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەکرێن و وردبینییان بۆ دەکرێت، پێدەچێت لە ماوەی 10 رۆژدا یەکلایی بکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، تانەکان لەلایەن سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمارکراون.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “بەشێوازێکی مۆدێرن، تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە”. وەزارەتی کارەبای هەرێم  بڵاوکردووەتەوە و…
Total
0
Share