لێبڕینێكی شاراوە لە مووچە پەیڕەودەكرێت

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە مانگانە مووچەخۆران لێبڕینێكی شاراوە لەسەر مووچەكەیان پەیڕەودەكرێت كە دەگاتە 60 بۆ 100 هەزار دینار.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ وەزیری دارایی و پەرلەمانی كوردستان چەند جارێك كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و پڕۆژەمان بۆ قەرەبووی ئەو چەند ساڵە هەبووە كە پلەبەرزكردنەوە ئەنجامنەدراوە.
ئاشكرایكرد، بە بیانووی پەسەندنەكردنی پرۆژەیاسای بودجەوە پلەبەرزكردنەوە ڕاگیراوە و دەستپێنەكراوەتەوە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان باسی لەوەشكرد، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە لێبڕینێكی شاراوە لەسەر مووچە پەیڕەودەكرێت و مامۆستا و فەرمانبەر هەیە شایەنی پلە بەرزكردنەوەیەك یاخود دوو پلە بەرزكردنەوە بوون و نەكراوە و ئەگەر ئەوە بكرایە مانگانە 60 بۆ 100 هەزار دینار دەخرایە سەر مووچەی مووچەخۆران كە بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەخۆران خەرجناكرێت.
بابەتی پێشتر

هەسەدە 50 ئەندامی داعش ڕادەستی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

بڕواناکەیت چەندە.. تێچووی سیستمی نوێی دژەمووشەکی ئیسرائیل بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share